گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێبرکێی سەرۆک کۆمار

سەرکردەیەکى پارتى: یارییەکە تازە لەسەرەتادایە و ئەنجام شەرتە

2022.02.13 - 23:18
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردەیەکى پارتى: یارییەکە تازە لەسەرەتادایە و ئەنجام شەرتە

ناس کورد-

 

هێمن هەورامى رایگەیاند، یارییەکە تازە لەسەرەتادایە و ئەنجام شەرتە و پێویست بە ھیچ نیگەرانییەک ناکات، ئەوەش لە ئاماژەیەکدا بۆ کێبرکێی پارتى و یەکێتى لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمار، دواى دورخستنەوەى هۆشیار زێبارى کاندیدى پارتى لەلایەن دادگاى فیدراڵییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەماى کوردستان و ئەندامى سەرکردایەتى پارتى لە تویتێکدا نوسیویەتى "یاریەکە تازە لەسەرەتادایە و ئەنجام شەرتە و پێویست بە ھیچ نیگەرانییەک ناکات .ئەوەی لەکۆتاییدا پێدەکەنێ، زۆرتر پێدەکەنێ بەمەرجێک نە ئەوکات مەغروربین  و نە ئێستا غوبارێکی بچوکی نائومێدی بمانگرێتەوە".

 

ئەمڕۆ یەکشەممە دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا بەوەی هۆشیار زێباری ناتوانێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندید بکات.  

  

دواى بڕیارەکە هۆشیار زێباری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (13-2-2022) وتی "ئەمڕۆ ڕۆژێکی ناخۆشە بۆ عێراقییەکان بەڵام ژیان بەردەوام دەبێت" و جەختیکردەوە کە "تاوەکو ئێستا پارتی هیچ کاندیدێکی تری دیاری نەکردووە، ئەو تەنها کاندیدی پارتییە بۆ پۆستەکە".    

  

وتیشی، "بڕیاری دورخستنەوەم لە خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆکایەتی کۆمار بڕیارێکی هەڕەمەکییە و ڕووبەڕووی ستەم بووینەوە، ئێمە هەموو مەرجەکانمان تێدا بوو بۆ کاندیدبوون بۆ سەرۆکایەتی کۆمار."