ناس کورد-
لەشەڕە تەقەى نێوان دوو بنەماڵەدا لەگەڕەکێکى سلێمانى سێ کەس برینداربوون و رەوانەى نەخۆشخانە کران بۆ وەرگرتنى چارەسەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رووداوەکە کەمێک لەمەوبەر لەگەڕەکى کانى کوردەى سلێمانى روویدا، کاتێک دوو بنەماڵە بوو بەشەڕیان.
سامان نادر بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاگوزاریی خێراى سلێمانى بۆ "ناس کورد" وتى بەهۆى شەڕەکەوە کە چەکى تێدا بەکارهێنراوە سێ کەس برینداربوون.
وتیشى بریندارەکان رەوانەى نەخۆشخانە کراون بۆ وەرگرتنى چارەسەر.