کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی دیبلۆماتکارێکی تورکیا لە هەولێر، سەرجەم دام و دەزگا فەرمییەکانی هەرێم هاتنە سەرخەت و فرمانی لێکۆڵینەوەی وردیان لەسەر ڕووداوەکە دەستپێکرد، دواتر بە بەیاننامەی فەرمی ئیدانەی ڕووداوەکەیان کرد و داوای دۆزینەی بکوژەکانیان کرد. . بەشێک لە بەیاننامەکانی هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم لەسەر ڕووداوی تەقەکردنەکە حکومەتی هەرێم: " بە توندى سەرکۆنەى ئەو کردەوە تاوانکارییە دەکەین کە نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە یەکێک لە ڕێستوڕانتەکانى هەولێر ڕوویدا و لە ئەنجامدا کارمەندێکى کونسولخانەى تورکیا و هاووڵاتییەک گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکى دیکەش بریندار بوو." . سەرۆکایەتی هەرێم: "به تووندی ئه‌و تاوانکارییه ترسنۆکه سه‌رکۆنه ده‌که‌ین که نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر کارمه‌ندێکی کۆنسوڵخانه‌ی تورکیا و هاووڵاتییه‌کی هه‌رێمی کوردستانی کردۆته‌وه ئامانج و له‌ئه‌نجامدا هه‌ردووکیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ش برینداربووه." . سەرۆکایەتی پەرلەمان: " بەتوندی ئیدانەی کوژرانی دیپلۆماتکارێكی تورکیا دەکەین کە لەئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە ریستوڕانتێکی هەولێر کوژرا، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیا‌و حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین و داواکارین لە دامەزراوە ئەمنییەکان بەپەلە تاوانکاران دەستگیر بکەن و بە سزای یاساییان بگەیه‌نن." . لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەردەوام تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و ئێران ناوچە سنوورییەکانی هەرێم بۆردومان دەکەن، چەند جارێکیش بۆردومانەکان گەیشتوونەتە قوڵایی خاکی هەرێم و زیانی گیانی و مادیان گەیاندووە. بەشێک لەو بۆردومانانەی لەمساڵدا لە لایەن تورکیا و ئێرانەوە ئەنجام دراون ڕۆژی چوارشەممە 12 حوزه‌یرانی ئەمساڵ فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا، بۆردومانى ڕێگاى سەرەکى دهۆک _ ئامێدی یان کرد، کە تەنها 100 مەتر لەسەنتەرى شارەکەوە دوورە. ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 26ی حوزەیرانی 2019 لە گوندی زینی سەربە ناحیەی سیدەکان بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گەنجێک کوژرا و برایەکیشی بە سەختی بریندار بوو. ڕۆژی چوارشەممە 5ی تەمموزی 2019 بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە لە سنووری گوندی "مێرگەڕەش"ی لە گەلی شێخ زادانی دەشتی هێرت سێ هاوڵاتی بریندار بوون ڕۆژی پێنجشەممە 27ی تەمموزی 2019، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی دوو ئۆتۆمبێلیان لە ناوچەی کورتەکی بناری قەندیل کرد و بەهۆیەوە سێ ئەندامی خێزانێک شەهید بوون و پێنجی تریش بریندار بوون ڕۆژی هەینی 11ی تەمموزی 2019 بەهۆی تۆپبارانی سوپای پاسداران لە ناوچەی سیدەکانی بۆردومان کرد و بەهۆیەوە کچێکی گەنج شەهید و دوو برای بریندار بوون. . بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، لە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم تەنیا ئەنجومەنی وەزیران دوو ڕاگەیەندراویان لە سەر کۆی ئەو شەهید و بریندارانەی ئەمساڵی هاوڵاتیان بڵاوکردووەتەوە کە بەهۆی بۆردمانەکانەوە پێکراون. . لەگەڵ ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هیچ بەنایاننامەیەکی فەرمی لەسەر ڕووداوەکان دەرنەکرد ڕێگەی نەدا لە سەرداواکاری ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە بەڕێوەبچێت. . بەشێک لە ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێم دەربارەی بۆردومانەکەی کورتەک کە لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە ئەنجامدرا، دوای 72 کاتژمێر بەسەر بۆردومانەکە بڵاوکرایەوە . . "حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دڵگرانى و نيگهرانيى قووڵى خۆى بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانيانى سڤيل له ئه‌نجامى بۆمبارانى ناوچه سنوورييه‌كان له‌گه‌ڵ توركيا ده‌رده‌بڕێت و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و که‌سوکاریان ده‌کات. . هه‌بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه له‌و ناوچانه و نزيكبوونه‌وه و هاتنى به‌ئه‌نقه‌ستيان بۆ ناو گوند و ئاواييه‌كان، بێباكانه ژيانى گوندنشينانى ئه‌و ناوچانه‌ى خستووه‌ته مهترسييهوه، هه‌روه‌ها بووه‌ته ڕێگر له گه‌ڕانه‌وه‌ى ژيان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌يان." . بەڵام لە سەر بۆردومانەکانی ئێران حکومەتی هەرێم دوای ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی بۆردومانەکانی کرد. . له‌ڕووى حزبیشه‌وه هه‌ڵویستی به‌رپرسانى هه‌رێم جیاواز و دژیهكە به‌شێوه‌یه‌ك به‌رپرسانى یه‌كێتى سه‌ردانى كه‌سوكارى قوربانیانى قه‌ندیلیان كردووه و بۆردومانەکانی توركیایان ئێدانه كردووه، لەوبارەوە شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د کەسایەتی دیاری ناو یەکێتی سەردانی كه‌سوكارى قوربانیانى كورته‌كی کرد.