ناس کورد-
سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانى رایگەیاند، ناوەندێکی بازرگانی لەسلێمانى دەکەنەوە و لەو چوارچێوەیەدا 30 کۆمپانیای ئینتەرنێتى ئەو وڵاتە لەسلێمانى دەستبەکارکردن دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەهدی شوشتەری، سەرکۆنسوڵی ئێران (13-2-2022) لە سلێمانی لەگەڵ بازرگانانی پارێزگای کرماشان کۆبووەوە و وتى ” ئەو ناوەندە بازرگانییەی کە لە سلێمانی دەکرێتەوە لە بوارەکانی دۆزینەوەی بازاڕ، پەیوەندیکردن و گواستنەوەدا چالاکی دەکات”، ئەوەش بەپێی ژورى بازرگانى سلێمانى.
وتیشى ناوەندەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکرێتەوە، کە 30 کۆمپانیای ئینتەرنێتی و 100 مارکەی جیاوازی ئێرانی لە خۆ دەگرێت.