گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

پارتی بڕیاری نوێ دەدات

2022.02.13 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی بڕیاری نوێ دەدات

ناس کورد- 

هۆشیار زێباری لەدوای دوورخستنەوەی لە کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، بڕیارەکە بڕیارێکی سیاسییە و هێزی سیاسیی لە پشتەوەیە، دەشڵێت، سبەینێ پارتی کۆدەبێتەوە و لەوبارەیەوە بڕیار دەدات و هەموو ئەگەرێک کراوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە ڕەتکرایەوە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، "بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی سیاسییە و توشی سەرسوڕمان بووم بەو بڕیارە." 

 

وتیشی، "بێگومانم کە هێزی سیاسی لە پشت بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵییەوەیە و سەرکردایەتی پارتی هەڵوێستی دەبێت لەوبارەیەوە و سبەینێ کۆدەبینەوە و لەوبارەیەوە بڕیار دەدەین، هەموو ئەگەرێک کراوەیە بۆ بڕیاردان." 

 

لەبارەی هەڵوێستی پارتی، باسی لەوەکرد، "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەلایەن پارتییەوە نەدراوە و من تاکە کاندیدی پارتیم و تاوەکو ئێستا هیچ کاندیدێکی دیکە نییە، من چەند بژاردەیەکی یاساییم لە بەردەستە بۆ تانەدان لە بڕیارەکە، دواتر بڕیار دەدەم."