گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگای فیدڕاڵی لەبارەى پۆستەکەی بەرهەم ساڵح بڕیاری دا

2022.02.13 - 15:13
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدڕاڵی لەبارەى پۆستەکەی بەرهەم ساڵح بڕیاری دا

ناس کورد-

دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا بە بەردەوامبوونی بەرهەم ساڵح لە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق تاوەکو هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارێکی نوێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە عێراقدا پۆستی سەرۆککۆمار پشکی کوردە، ئەمجارەیان هەردوو حزبی دەسەڵاتدار، پارتی و یەکێتی، نەیانتوانی بگەنە ڕێککەوتن لەسەر بوونی یەک کاندید بۆ پۆستەکە و هەریەکەیان کەسێکیان کاندید کرد، هۆشیار زێباری لەلایەن پارتییەوە و بەرهەم ساڵحیش لەلایەن یەکێتییەوە.

 

بڕیار بوو ڕۆژی 7ی شوبات دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ببەسترێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ، بەڵام سەدرییەکان، پارتی و سوننەکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد و بەهۆیەوە ڕێژەی یاسایی دانیشتنەکە تەواو نەبوو، سەرۆککۆماریش هەڵنەبژێردرا و وڵات کەوتە بۆشایی دەستورییەوە.

 

بۆیە ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا بە بەردەوامی کاری بەرهەم ساڵح وەک سەرۆککۆماری عێراق تا کاتی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ.