گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕیارێکی تایبەت بە مووچەی مامۆستایان جێبەجێ دەکرێت

2022.02.13 - 15:13
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکی تایبەت بە مووچەی مامۆستایان جێبەجێ دەکرێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری پەروەردەی ھەولێر ڕایگەیاند، بڕیارە حکومەت ژمارەی بانکی بۆ مامۆستایان بکاتەوە و دواتر مامۆستایان دەتوانن لە شوێنە گشتییەکانیش پارە ڕاکێشن و مووچە و ھەموو پارەیەکیان دەخرێتە نێو ئەو ژمارە بانکییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دلێر عەبدوڵڵا حەسەن، بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر (یەکشەممە 13-2-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، " لەلایەن جکومەت و فەرمانگەی بایۆمەترییەوە ئاگادار کراینەوە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێت بۆ کردنەوەی ژمارەی بانکی بۆ ھەموو مامۆستایان، لەبەر ئەوەش پەروەردەکان دەستیان بە کۆکردنەوەی زانیاریی ھەموو مامۆستایان کردووە بۆ ئەوەی ژمارەی بانکییان بۆ بکرێتەوە.''

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاتی دەستپێکردنی پڕۆسەکە دیاری نەکراوە، بەڵام بڕیارەکە پێشتریش ھەبووە و نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، جارێکی دیکە حکوومەت دەست بە پڕۆسەی دروستکردنی ژمارەی بانکی دەکات.''

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کردنەوەی ژمارەی بانکی بۆ مامۆستایان ھەنگاوێکی گرنگە بۆ کارئاسانی مامۆستایان، چونکە مووچەی مامۆستایان لە ڕێگەی بانکەوە دابەش دەکرێت و گەرەنتی زیاتری ھەیە، ھەروەھا مامۆستایان دەتوانن پارەی ماڵەوەش بخەنە سەر ژمارەی بانکیی خۆیان و ھەتا پلانمان ئەوەیە لە شوێنە گشتییەکانیش ئەو ژمارەیە ھەبێت، بۆ نموونە ئێستا لە شوێنە گشتییەکان و مۆڵەکان ئامێری ڕاکێشانی پارە ھەیە، مامۆستایان ئەوکات لە زۆر ڕێگەوە دەتوانن پارەی خۆیان وەربگرنەوە.''