گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خواست لەسەر جلوبەرگی ژێرەوە

بەوێنە؛ ڤالانتاین بەشێوەیەکی جیاواز لە سعودییە بەڕێوەدەچێت

2022.02.13 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ ڤالانتاین بەشێوەیەکی جیاواز لە سعودییە بەڕێوەدەچێت

ناس کورد- 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی ڤالانتاین، ئامادەکاریی بۆ ئەو ڕۆژە لە زۆرێک لە وڵاتان بەردەوامە، بەڵام ئەوەی جیاوازە لە سعودییە بەبێ ئەوەی ناوی ڕۆژەکە بهێنرێت، فرۆشگاکانی جلوبەرگی ژێرەوەی ئافرەتان پڕبوون لە ڕەنگی سوور و مشتەرییەکی بەرچاویان هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سبەینێ دووشەممە 14-2، بە ڕۆژی ڤالانتاین ناسراوە و تایبەتکراوە بە ڕۆژی عاشقان، ئەگەرچی هەندێک گرنگی پێنادەن، بەڵام لای بەشێکی زۆری دیکە گرنگی خۆی هەیە و لە بەشێکی وڵاتان بە گوڵ و جلوبەرگی سور پێشوازی لێدەکرێت. 

 

لە وڵاتی سعودیە، فرۆشگەکانی جلوبەرگی ژێرەوەی ئافرەتان پڕبوون لە ڕەنگی سوور و نمایشکراون و تەنانەت داشکاندنی بەرچاویشیان بۆ کراوە، کە ئەوەش گۆرنکارییەکی بەرچاوە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو کە یادکردنەوەی ئەو ڕۆژە قەدەغە کراو بوو. 

 

Women pass by an underwear store ahead of Valentine's day, in Panorama mall in the Saudi capital Riyadh, on February 9, 2022. -…

 

خلود، فرۆشیارێکی جلوبەرگی ژێرەوەی ئافرەتانە و بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی وتووە، "پێشتر خەڵک ئاهەنگ و بۆنەی ڤالانتاینیان نەدەگێڕا، بەڵام ئێستا جیاوازە و بەشێکی زۆری سعودییەکان لەو ڕۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "داواکارییەکی زۆری لەسەر جلوبەرگی ڕەنگی سوورە بۆ ڕۆژی ڤالانتاین، لەم ڕۆژانەدا زۆرینەی کڕیارەکان داوای ڕەنگی سوور دەکەن." 

 

فرۆشیارێکی دیکە لە ڕیاز دەڵێت، "خۆشبەختانە لەئێستادا دەتوانین بە ئازادی جلوبەرگی سووری ژێرەوە بە ئاشکرا نمایش بکەین و لەم ڕۆژانەدا داواکارییەکی زۆری لەسەرە، ئێمە داشکاندنمان بۆ جلوبەرگەکان کردووە، بەڵام ناڵێین کە بەبۆنەی رۆژی ڤالانتاینەوە ئەوەمان کردووە." 

المجتمع السعودي أصبح أكثر تقبلا للاحتفال بعيد الحب

 

المملكة تحتفل بعيد الحب بملابس حمراء