گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە دادگای سلێمانییەوە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی دەیانەوێت ڕاژەکانیان بگوازنەوە

2022.02.13 - 14:32
App store icon Play store icon Play store icon
لە دادگای سلێمانییەوە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی دەیانەوێت ڕاژەکانیان بگوازنەوە

ناس کورد-

دادگای سلێمانی ڕایگەیاند، "پێویستییەکی زۆری" بە فەرمانبەر هەیە و داوا دەکات ئەوانەی خوازیارن ڕاژەکانیان بگوازنەوە بۆسەر سەرۆکایەتییەکە پەیوەندیان پێوە بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچوونەوەى ناوچەی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا (13-2-2022) نوسیویەتی، "بۆ سەرجەم دادگاکانی ناوشاری سلێمانی و شارۆچکەکانی پێویستییەکی زۆری بە فەرمانبەر هەیە لە بوارە جیاوازەکاندا، ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەران لە فەرمانگە حکومییەکان دەکەین، ئەوانەی خوازیارن ڕاژەکانیان بگوازنەوە سەر میلاکی سەرۆکایەتیمان پەیوەندیمان پێوە بکەن تا دەست بکرێت بە ڕێکاری گواستنەوەیان."

 

دەشڵێت، "ئەم ئاگادارییە بۆ دامەزراندن نییە و تەنها بۆ گواستنەوەی ڕاژەیە، واتە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر دامەزراون."

May be an image of text