ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەی بەرایی بۆ خوێندکارانی دەرەکیی پۆلی 12 بڵاوکردەوە و دەڵێت، ڕۆژێک پێش تاقیکردنەوە سەردان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم (یەکشەممە 13-2-2022) ڕایگەیاند، "ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئامادەیى دەرەکى بەرایی(تمهیدى) بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکانەى خوارەوە بەپێى پارێزگاکان ئەو قوتابخانانەى مامەڵەیان لێ کردووە دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکانیان بزانن."
بۆ زانینی شوێنەکەت کلیک لێرە بکە
ئاماژەی بەوەشکردووە، " داوایان لێ دەکەین ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى ئەزموونە بەراییەکان کە لە ڕێکەوتى (۱۹ی۲ی۲۰۲۲) کاتژمێر (١)ى دواى نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت، سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان."