گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

داوایەکی بەپەلە لە کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانەوە ’’بەرزبوونەوەی نرخی مریشک’’

2022.02.12 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
داوایەکی بەپەلە لە کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانەوە ’’بەرزبوونەوەی نرخی مریشک’’

ناس کورد- 

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەشاری سلێمانی داوایەکی بەپەلە ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ و یەکە ئیدارییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکات و ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نازم عبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبانگەوازێکی بەپەلەدا (شەممە 12-2-2022) کە ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ و پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامی سلێمانی و ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ڤێرتەرنەری سلێمانی و سامانی ئاژەڵی کردووە ڕایگەیاند، " هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە لەماوەی یەک هەفتەدا هەر تۆنێک عەلەف ٨٠ دۆلار گرانبووە، ئەمەش مەترسی گەورە دروست دەکات بۆ بەرهەم هێنانی مریشک و مایەپوچبوونی خاوەن پرۆژەکان وە ڕاگرتنی بەرهەم هێنانی مریشک".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " خراپی جوچک و گرانبوونی نرخەکەی هۆکارێکی تری کێشەکانمانە وە گرانبونی و ڤیتامینەکان و دەرمان و ڤاکسین بەکوالێتی خراپیانەوە زیانی گەورەی بە کەرتەکەمان گەیاندووە لەگەڵ گرانبونی نرخی غاز و گاز زیانی زۆری پێگەیاندوین".

 

نازم جاف، تەکید لەوە دەکاتەوە لەئێستادا تاکە چارەسەر بۆ مانەوەی کەرتی پەلەوەر لەهەرێمی کوردستان کردنەوەی ڕێگای ووڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ هاوردەکرنی عەلەف و جوچک بە ئازادانە لەبەر ئەوەی نرخی ئالیک و جوچک لەو ووڵاتە هەرزانەو  کولێتی گونجاوە بۆ خاوەن پرۆژەکان.

 

لەهەرێمی کوردستاندا ١٧٥٠ پرۆژەی بەرهەم هێنانی مریشک هەیە کە زیاتر لە ٢٥٠٠ هۆڵ دەبێت، ێجکە لە هەبوونی ٥٠٠ پرۆژەی نایاسایی