گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەرکردایەتییەکی پارتی ’’دوو ڕای جیاواز’’ لەبارەى کۆنگرە ئاشکرا دەکات

2022.02.12 - 15:06
App store icon Play store icon Play store icon
سەرکردایەتییەکی پارتی ’’دوو ڕای جیاواز’’ لەبارەى کۆنگرە ئاشکرا دەکات

ناس كورد-

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی باس لە دوایین ھەنگاوەکانی ئەنجامدانی کۆنگرە دەکات و ڕایگەیاند، ھەر گۆڕانکاریەک لە نێو پارتی بکرێت شتێکی زۆر ئاساییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەبارەى کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی (12-2-2022) ڕاگەیاند، "بێگومان کۆنگرە دەکرێت، ھەمووشمان ھاوڕاین کە لە زووترین کاتدا کۆنگرە بکرێت، بەڵام دوو ڕا ھەیە لە نێو پارتی، ڕایەکیان ئەوەیە پێش ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، ڕایەکەی تریشیان ئەوەیە دوای ھەڵبژاردن کۆنگرە بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتێکی دیاریکراو نیە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە، ئەگینا ھەموو ڕێکخستن و ئامادەکاریەک بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە کراوە، ئەوەی ماوە تەنھا دیاریکردنی وادەکەیە، ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات، ھۆکاری دواخستنی کۆنگرە دەگەرێتەوە بۆ ھاتنی داعش و شەڕی حەشد و کۆرۆنا و ئەو ناسەقامگیریەی کە ھەیە".

 

عەونی سەبارەت بە گۆڕانکاری لە نێو پارتیشدا وتی، "پڕۆسەی گۆڕان و گۆرانکاری لە نێو پارتی شتێکی زۆر ئاساییە و بەردەوامیش ھەبووە لە ناو پارتی، نموونە لەسەر خۆی دێنێتەوە کە ناوبراو بۆتە بەرپرسی لقی 10 دواتر بەرپرسی لقی 8 و ھتد، ڕوونیشی دەکاتەوە، گۆڕانکاریەکان ھەمووی پەیوەست نین بە کەمتەرخەمیەوە، ڕاستە کەموکورتی ھەبووە و لابراون، بەڵام چەندین جار ھەڤاڵانمان لە ئەرکی حیزبیەوە چوونەتە نێو حکوومەت و ئەرکیان پێسپێردراوە، یاخود ھەڤاڵێکمان لە لقێکی تر زیاتر دەگونجێ و گواستراوەتەوە بۆ لقێکی تر بەو شێوەیە بووە".