گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق داوای لە هاوڵاتیانی کرد بەپەلە ئۆکرانیا بەجێبهێڵن

2022.02.12 - 14:06
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق داوای لە هاوڵاتیانی کرد بەپەلە ئۆکرانیا بەجێبهێڵن

ناس کورد-

وەزارەتی دەرەوەی عێراق هانی هاوڵاتیانی عێراقی دانیشتووی ئۆکرانیا دەکات بەپەلە ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن و هەروەها داواش دەکات هاوڵاتیان لێرەوە سەردانی ئەو وڵاتە نەکەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەروەها داوای لە کارمەندانی باڵیۆزخانەی عێراق کرد لە کییەفی مۆڵەتی ساڵانەی خۆیان وەربگرن و سەلامەتی خۆیان و خانەوادەکانیان بپارێزن، هەموو ئەوەش بەهۆی ئەگەری هێرشی چاوەڕوانکراوی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا.

 

هاوکات ئەمریکا و چەند وڵاتێکی تری ئەوروپی داوایان لە هاوڵاتیانیان کرد ئەو وڵاتە چۆڵ بکەن، ئەمریکا بڕیارە ئەمڕۆ پلانی چۆڵکردنی بالیۆزخانەکەی ڕابگەیەنێت.

 

شەوی ڕابردوو جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، ڕوسیا بەر لە دەستپێکردنی هێرشی زەمینی، هێرشی ئاسمانی دژی ئۆکرانیا دەست پێ دەکات، بەڵام وادەی بۆ ئەو داگیرکارییە دیاری نەكرد، تەنها وتی کە "لەوانەیە لە ماوەی ئۆڵمپیکی زستانەدا ڕوو بدات".


وتیشی، "هێرشەکەی ڕوسیا کیێڤی پایتەخت و بەشەکانی دیکەی ئۆکرانیا دەگرێتەوە".

 

جەیک جەختیکردەوە کە "مۆسکۆ بەدوای بەهانە یان کارێکی چەواشەکارانەدا دەگەڕێت بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا".

 

ڕوونیشیکردەوە کە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان ئاماژە بە ئەگەری داگیرکردنی ڕوسیا بۆ ئۆکرانیا دەکەن پێش 20ی شوبات.

 

جگە لە ئەمریکا، زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا داوایان لە هاوڵاتیانیان کردووە بەزووترین کات ئۆکرانیا بەجێبهێڵن.

 

زیاتر بخوێنەوە: سیناریۆ هەواڵگریيەکانی ئەمریکا لەبارەى هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا

 

هاوکات ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕایگەیاند، بایدن بە هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی وتووە کە پوتین فەرمانی داوە بۆ دەستکردن بە داگیرکردنی ئۆکرانیا