گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێوەش مشک و جرجتان هەیە؟

تای لاسا.. پەتایەکی کوشندە کە بەریتانیا یەکەم حاڵەتی مردنی تۆمار کرد

2022.02.12 - 09:11
App store icon Play store icon Play store icon
تای لاسا.. پەتایەکی کوشندە کە بەریتانیا یەکەم حاڵەتی مردنی تۆمار کرد

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا مردنی یەکێک لەو توشبووانەی ڕاگەیاند کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا توشی "تای لاسا" بوو بوون کە سێ حاڵەت بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا (12-2-2022) ئاشکرای کرد، پیاوێک لە ناوچەی بیدفۆر شایر گیانی لەدەست داوە دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو دەرکەوت ئەو و دوو کەسی تر توشی پەتایەک بوون هاوشێوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا.

 

بەپێی هەواڵی سکای نیوزی بەریتانی، هەر سێ توشبووەکە بە "تای لاسا" لە یەک خێزانن و بەمدواییە لە ڕۆژئاوای ئەفریقاوە هاتوونەتەوە.

 

تای لاسا نەخۆشییەکی گواستراوەیە و سەرچاوەکەی گیاندارانە، نەخۆشییەکە پێشتر لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای ئەفریقا دەرکەوتووە.

 

تەندروستیی بەریتانیا جەختیکردووەتەوە کە پەیوەندی بە هەموو ئەو کەسانەوە کردووە کە بەمدواییە تێکەڵاوی ئەو خێزانەیان کردووە و هەندێکیان دەبرێنە کەرەنتینە.

 

سەرچاوەیەکی تەندروستی بە سکای نیوزی وتووە کە "ئاستی هەڕەشەی پەتاکە بۆسەر کەرتی تەندروستیی بەریتانیا هێشتا زۆر نزمە."

 

لە ساڵی 1980ـەوە تەنها هەشت حاڵەتی ڤایرۆسی لاسا لە بەریتانیا تۆمارکراوە، دواین توشبوو ساڵی 2009 بوو، شارەزایان دەڵێن نەخۆشییەکە لە ڕێگەی ئەو جرج و مشکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ کە لەناو زێرابەکاندا هەن و دەگەڕێن بەسەر خواردن و کەلوپەلی ناو ماڵاندا.