گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاوانێکی قێزەون ئاشکرا کرا

حەوت ڕۆژ ژنەکەی بێ نان و ئاو کرد و دواتر لە حەوشەی ماڵەکەیدا ناشتی

2022.02.12 - 08:40
App store icon Play store icon Play store icon
حەوت ڕۆژ ژنەکەی بێ نان و ئاو کرد و دواتر لە حەوشەی ماڵەکەیدا ناشتی

ناس کورد-

تاوانێکی زۆر قێزەون لە پارێزگای سەعیدەی میسر تەواوی وڵاتی هەژاندووە کە تێیدا پیاوێک لە پلانێکی "شەیتانی"دا ژنەکەی کوشتووە و لە حەوشەی ماڵەکەیدا ناشتوویەتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی میسر توانی سەرکەوتووانە نهێنییەکە ئاشکرا بکات دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک ژنەکە کە خەڵکی شاری زینییەن دیار نەبووە، پاشان دەرکەوت پیاوەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا زیندانی کردووە بەبێ نان و ئاو، دواتر هەر لەو ماڵەدا ناشتوویەتی و شاردوویەتییەوە.


پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد دوای ئەوەی برای ژنەکە هەواڵی دیارنەمانی بە پۆلیس وت، پۆلیسیش کەوتە لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی زانیارییەکان.

 

پاشان دەرکەوت کە هاوسەرەکەی کە سێ ژنی هەیە تاوانەکەی کردووە، پێشتر چەندینجار شەڕیان بووە و لێی داوە و لە ماڵەوە بەستوویەتییەوە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە، تەنها یەک منداڵی چوار ساڵی لێی هەبووە، شایەتحاڵ و دراوسێکانی دەڵێن پیاوەکە بە بەردەوامی لە ژنەکەی داوە و بەبێ نان و ئاو جێی هێشتووە.

 

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، پیاوەکە دانی بەوەدا ناوە کە دوای حەوت ڕۆژ لێدان و زیندانیکردنی لە ماڵدا بەبێ نان و ئاو، هەوڵی داوە تەرمەکەی بشارێتەوە لە حەوشەی ماڵەکەدا، بۆیە چاڵێکی بۆ هەڵکەوندووە و تەرمەکەی تێکردووە، پاشان بە چیمەنتۆ دایپۆشیوە بۆئەوەی بۆنی نەیەت و تاوانەکەشی ئاشکرا نەبێت.

 

پاش تاوانەکە، پیاوەکە بڕیاری داوە پەیوەندی بە بنەماڵەی هاوسەرەکەیەوە بکات و پێیان ڕابگەیەنێت کە دیار نییە، پاشان برای ژنەکەی چووەتە پۆلیس و سکاڵای تۆمار کردووە.

 

پاش ئەوەی پۆلیس زۆری بۆ پیاوەکە هێناوە، دانی بە بابەتەکەدا ناوە و شوێنی ناشتنی ژنەکەی ئاشکرا کردووە.