ناس کورد-
پۆلیسى بەردەڕەش رایگەیاند، هۆکارى گیان لەدەستدانى ژنێک لە پارکی بەردەڕەش لەکاتى بەشداریکردنى لە ئاهەنگى هاوسەرگیریدا ئەوە بووە کە جەڵتە لێیداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەعدی بەرزنجی بەرێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە رادیۆى بەردەڕەشى راگەیاند، ژنەکە تەمەنى ٣٩ساڵە و خێزاندارە و خەڵکی کەڵکچینە.
وتیشى ئەو ژنە ئەمڕۆ بەشدارى لەئاهەنگى هاوسەرگیریی شوبراکەى کردووە لە ناو پارکی بەردەڕەش، لەوێ کۆچی دوایی کردووە.
بەوتەى سەعدی بەرزنجی، تەرمى ژنەکە بۆ پزیشکی دادوەری ئاکرێ گواستراوەتەوە و دواى پشکنین دەرکەوتووە بەھۆی جەڵتەوە کۆچی دوایی کردووە .