گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رەوتى سەدر و عەسائیب لەسەر شەش خاڵ رێککەوتن

2022.02.11 - 17:14
App store icon Play store icon Play store icon
رەوتى سەدر و عەسائیب لەسەر شەش خاڵ رێککەوتن

ناس کورد-

لیژنەى هاوبەشى رەوتى سەدر و عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبوونەوە و لەسەر شەش خاڵ رێککەوتن بۆ چارەسەرى گرژییەکانى میسان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردووەتەوە لەسەر ئیدانەکردنى سەرجەم تاوانەکانى کوشتن، پاڵپشتى و یارمەتیدانى دادگا و هێزە ئەمنییەکان بۆ ئەوەى رۆڵى خۆیان ببینن بۆ سەپاندنى یاسا، وەستان بەیەک دورى لەهەموانەوە.

  

 هەر بەپێی بەیاننامەکە، هەروەها رێکەوتوون لەسەر بەردەوامیدان بە کارى لیژنەکە و بەدواداچوونى لێکۆڵینەوەکان و ئاشکراکردنى تاوانباران، داواکردن لە خەڵکى میسان بۆ دانبەخۆداگرتن، داواکردن لە دەزگاکانى راگەیاندن بۆ وردى لەگواستنەوەى هەواڵ.