گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێكۆڵه‌رێكى كاروبارى توركیا : په‌كه‌كه‌ كرده‌وه‌كه‌ى هه‌ولێرى ئه‌نجامنه‌داوه‌

2019.07.17 - 17:51
App store icon Play store icon Play store icon
لێكۆڵه‌رێكى كاروبارى توركیا : په‌كه‌كه‌ كرده‌وه‌كه‌ى هه‌ولێرى ئه‌نجامنه‌داوه‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م به‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كینیه‌كانى پاراستنى گه‌له‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕه‌تكرایه‌وه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ ده‌ستى له‌كرده‌وه‌ى كوژرانى دیپلۆماتكارانى توركیا له‌هه‌ولێردا هه‌بوبێت، لێكۆڵه‌رێكى كاروبارى توركیاش به‌دوورى ده‌زانێت په‌كه‌كه‌ ئه‌و كاره‌ى ئه‌نجامدابێت. . محەمەد عەباس لێكۆڵه‌ر له‌كاروبارى توركیا, به‌دورى ده‌زانێت په‌كه‌كه‌ ده‌ستى هەبێت له‌هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر دیپلۆماتكارانى توركیا و ڕایگه‌یاندووه‌ :" په‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌ باش ده‌زانێت ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌یه‌كى له‌و جۆره‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ ئه‌وا زیاتر پاڵ به‌ هه‌ولێر و به‌غداوه‌ ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مانگه‌نگى زیاتر له‌گه‌ڵ به‌غداد و ئه‌نكه‌ره‌ بۆ له‌ناوبردنى بكه‌ن. " . عه‌باسى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، په‌كه‌كه‌ توانای ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ چه‌ند گروپێكى جیاوازى وه‌كو یه‌په‌گه‌، یه‌په‌ژه، هه‌ڵۆكان  و چه‌ند گروپێكى تر دابمه‌زرێنیت و چه‌ند گروپێك له‌وانه‌ كرده‌وه‌كه‌ بخه‌نه‌ ئه‌ستۆ خۆیان بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسى و شوێنه‌وارى ئه‌و ڕوداوه‌ له‌خۆى دوربخاته‌وه‌. . به‌ڵام ئۆكتاى یه‌ڵماز، شاره‌زا له‌كاروبارى توركیا، بۆچونى پێچه‌وانه‌ى هه‌یه‌ و جه‌ختى له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ په‌كه‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ڕوداوه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، لەوبارەوە وتوویەتی: " ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى توركیا و چه‌ند پلانێكى ترى بۆ له‌ناوبردنى په‌كه‌كه‌ پێده‌چێت هه‌موو ده‌رگایه‌كى له‌و حزبه‌ داخستبێت،  ئه‌ویش گه‌یشتبێته‌ كۆتا ڕێگه‌ و پاڵى پێوه‌ نابێت ئه‌و كاره‌ جێ به‌جێ بكات." . ئه‌و توێژه‌ره‌ توركه‌ ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، ئاسایى بوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و توركیا به‌خێرایى به‌تایبه‌تى له‌دواى دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنى هه‌رێم و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كان بۆ لاى یه‌كتر، ڕه‌نگه‌ پاڵى به‌په‌كه‌كه‌وه‌ نابێت ئه‌و پلانه‌ جێ به‌جێ بكات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێ چه‌ند پرسێكى تر به‌یه‌كتر تێكه‌ڵ بكاته‌وه‌. . هه‌رچه‌نده‌ هیچ لایه‌نێك  ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌كه‌ى نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ، به‌ڵام میدیاكانى توركیاى نزیك له‌حكومه‌ت باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن چه‌ند لایه‌نێك توانیویانه‌ ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ ئه‌نجامبده‌ن له‌وانه‌ پارتى كرێكارانى كوردستان، گروپى فه‌تحوڵا گوله‌ن و ئه‌و گروپه‌ تونده‌ڕه‌وانه‌ ده‌ستیان تێدا هه‌بێت كه‌ ده‌ڵین توركیا به‌شداره‌ له‌شه‌ڕه‌كانى باكورى سوریادا. .