ناس کورد-
بەرێوەبەرى کەشناسی سلێمانى رایگەیاند، ئەو شەپۆلى بەفرەى ناوچە شاخاوییەکانى گرتووەتەوە پێشبیندەکرێت تا درەنگانى ئەمشەو بەردەوام بێت و سەنتەرى شارەکان ناگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاسۆ کەمال لەلێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، شەپۆلى بەفر بارین ناوچە شاخاوییەکانى سلێمانى، بەتایبەتى پێنجوێن و قەرەداغ و بنارى ئەزمەڕ و چەند ناوچەیەکى دیکەى گرتووەتەوە.
وتیشى شەپۆلەکە تا درەنگانى ئەمشەو بەردەوام دەبێت و سەنتەرى شارەکان ناگرێتەوە و لەسبەینێ وە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و پلەکانى گەرما روو لەبەرزبوونەوە دەکەن و بەگشتى هەفتەى داهاتوو کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت.