گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مالیکى پەیامێکى ئاڕاستەى سەدر و خەزعەلى کرد

2022.02.11 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
مالیکى پەیامێکى ئاڕاستەى سەدر و خەزعەلى کرد

ناس کورد-

نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا سوپاسى موقتەدا سەدر و قەیس خەزعەلى ئەمیندارى عەسائیب دەکات بەهۆى هەوڵدانیان بۆ کوژاندنەوەى ئاگرى شەڕ لە میسان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مالیکى لە راگەیەنراوێکدا ستایشى گفتوگۆى هەردوو لایەنەکەى کردووە بۆ وەستاندنى ئاگرى فیتنە لە میسان و خێرا وەڵامدانەوەیان بۆ گەمارۆدانى قەیرانەکە و چارەسەرکردنى.

  

 هەروەها هیواى خواستووە، هەردوو لایەنەکە چارەسەر دابنێن بۆ رێگرى لە دووبارە بوونەوەى تیرۆرکردنەکان لە میسان و ناوچەکانى دیکەى عێراق و ئەنجامدەرانى ئەو کردەوانە رادەستى یاسا بکرێن.

 

لەچەند رۆژى رابردوودا موقتەدا سەدر لیژنەیەکى پێکهێنا بۆ چارەسەرى گرژى و ئاڵۆزییەکانى میسان دواى تیرۆرکردنى بەرپرسێکى رەوتەکەى، قەیس خەزعەلیش پێشوازى لەو هەنگاوە کرد و جەختیکردەوە لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکە بە گفتوگۆ.