کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرۆک کۆماری تورکیا ئیدانەی کوشتنی بەرپرسەکەیانی لە شاری هەولێر کرد و بەبێ ناوهێنانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ بەپرسانی عێراق و کاربەدەستانی ناوچەکە هەوڵی دۆزینەوەی بکەرانی ڕووداوەکە دەدەن. . ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێکی لەسەر ڕووداوی تەقەکردنەکەی شاری هەولێر بڵاوکردەوە. . سەرکۆماری تورکیا، بەبێ ناوهێنانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە: "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و کاربەدەستانی ناوچەکە بۆ هەرچی زوو دۆزینەوەی بکەرانی ڕووداوەکە بەردەوامە". . هەروەها وتی: لە خوا داواکارم کارمەندەکەمان بەر ڕەحمەتی خوا بکەوێ. . دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی تەموزی 2019، لە ڕیستۆرانتێکی شاری هەولێر، کەسێک بە دەمانچە تەقەی لە کارمەندانی کۆنسوڵخانەی تورکیا کرد و بەهۆیەوە جێگری کونسوڵی تورکیا لە هەولێر و هاووڵاتییەک کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.