گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەکاتى سەرۆکایەتیدا

ترەمپ بەڵگەنامەى فەرمى ’’فڕێداوەتە WC’’..کۆنگرێس لێکۆڵینەوە دەکات

2022.02.11 - 10:51
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ بەڵگەنامەى فەرمى ’’فڕێداوەتە WC’’..کۆنگرێس لێکۆڵینەوە دەکات

ناس كورد-

 

لیژنەیەکى کۆنگرێس لێکۆڵینەوە دەکات لەمامەڵەى دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ تۆمارەکانى کۆشکى سپى دواى گەڕاندنەوەى ١٥سندوقى پڕ لەبەڵگەنامە لە شوێنى مانەوەى لە فلۆریدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كارولين مالونى سەرۆکى لیژنەى چاودێرى لەئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمەریکا نیگەرانى قوڵى خۆى نیشاندا لەوەى تۆمارەکان راەستى ئەرشیفى نیشتیمانى نەکراون لەگەڵ کۆتایی هاتنى وادەى سەرۆکایەتى ترەمپ.

  

وتیشى هەروەها ئەوان نیگەرانن لەو راپۆرتانەى باس لەوەدەکەن کە ترەمپ چەندینجار هەوڵى لەناوبردنى تۆمارەکانى سەرۆکایەتى داوە، ئەوەش پێشێلکاری مەترسیدارى یاسایە.  

 

ئەوەلەکاتێکدایە، راپۆرتێکى رۆژنامەنوسى رۆژى پێنج شەممە ئاشکرایکرد، کارمەندانى کۆشکى سپى هەندێجار بەڵگەنامەیان دۆزیوەتەوە لەناو WC ترەمپدا لەکاتى سەرۆکایەتیدا.

 

ماجى هابرمان پەیامنێرى نیۆیۆرک تایمز دەڵێت، فەرمانبەرانى کۆشکى سپى هەندێکجار نوسراویان لەناو WC کۆشکى سپیدا دەدۆزییەوە.