ناس کورد-
حکومەتى هەرێم رایگەیاند، زیاتر لە چوار ترلیۆن دینار وەک قەرزی پێشینە لای ھاووڵاتییانە و تاوەکو ئێستا کەمتر لە دوو ترلیۆن دینار، گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شیرین حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بانكه پسپۆرییه‌كان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاى فەرمى حکومەت دەڵێت، لە هەرێمی کوردستان 231,474 هاووڵاتی سوودمەندبوونە لە وەرگرتنی پێشینەکان، کۆی گشتی ئەو قەرزانەی حکومەت کە وەک پێشینە لای هاووڵاتییانە، زیاترە لە 4 تریلیۆن دینار و تاوەکو ئێستاش کەمتر لە 2 تریلیۆن دینار گەڕێندراوەتە بۆ خەزێنەی حکومەت.
دەشڵێت، ئه‌وانه‌ی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌یان هه‌یه، هه‌یانه له ده‌ره‌وه‌ی شار 25 ملیۆنیان وه‌رگرتووه و ناوشاریش 20 ملیۆن دینار ، وه ئه‌و كه‌سانه‌ش كه پاره‌كه‌یان وه‌رگرتووه هه‌یانه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه و خه‌ڵكێش هه‌یه هه‌ندێكی گه‌ڕاندۆته‌وه، تاكه ڕێگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان له كاتی خۆی پێشینه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه ته‌نها سزای دواكه‌وتنمان بۆ داناون كه به گشتی %10 یه به‌ڵام له كشتوكاڵ %12 یه.
بەوتەى شیرین حسێن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هیچ بره پاره‌یه‌كی پێشینه‌كه‌یان نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه ڕه‌نگه بڕه پاره‌یه‌كی زۆر تا ده‌گاته 5-6 ملیۆن دینار سزای دواكه‌وتنی كه‌وتۆته سه‌ر ، هی وا هه‌یه سزاكه‌ی گه‌یشتۆته 13 ملیۆن دینار، بۆیه ئێستا هه‌لێكی باشه بۆ ئه‌وانه‌ی پێشینه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه لێخۆشبوو‌ن ده‌یانگرێته‌وه، وه ئه‌وانه‌ی سزاكه‌یان له 13 ملیۆن به‌ره‌و خواره هیچیان لێ وه‌رناگیرێت، له هه‌مانكاتیشدا له‌و بڕه‌ی كه له سه‌ریه‌تی %15 لێخۆشبوونی بۆ ده‌كرێت كه تا ئێستا كار ئاسانی وا نه‌كراوه له پێشتر.
رونیشیکردووەتەوە، له پارێزگای هه‌ولێر 72.181 كه‌س له پێشینه‌كان سوودمه‌ندبوون، زیاتر له ترلیۆنێك دینار دراوه به خه‌ڵك و زیاتر له هه‌شتسه‌د ملیار دینار تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت، له پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه 107.230 كه‌س له پێشینه‌كان سوودمه‌ند بوون، ترلیۆنێك و پێنجسه‌دو نه‌وه‌دو دوو هه‌زار ملیۆن دینار وه‌كو پێشینه وه‌رگیراوه و زیاتر له 735 ملیار دینار نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت، له پارێزگای دهۆكیش 52.063 كه‌س له پێشینه‌كان سوودمه‌ند بوون و ترلیۆنێك و چل میارو چوارسه‌دو چوارملیۆن دراوه‌ته‌وه پێشینه‌كان و زیاتر له 684 ملیار نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌ت.