گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بۆ ئەوەی منداڵەکەی کوڕ بێت بزمارێک بە سەری ژنێکدا دادەکوتن

2022.02.10 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ ئەوەی منداڵەکەی کوڕ بێت بزمارێک بە سەری ژنێکدا دادەکوتن

ناس کورد- 

لە ناوچەیەکی وڵاتی پاکستان فاڵچییەک بزمارێک بەسەری ژنێکی دووگیاندا دادەکوتێت و دەڵێت، بەو ڕێگەیە منداڵەکەی کوڕ دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی میدیاکانی وڵاتی پاکستان، لە ناوچەیەکی ئەو وڵاتە، ژنێکی دووگیان بەمەبەستی دیاریکردنی ڕەگەزی منداڵەکەی چووەتە لای فاڵچییەک "چارەسەرکاری میللی" و ئەویش بزمارێکی بە سەری ژنەکەدا داکوتیوە و وتویەتی، "دڵنیابە لەوەی بەو ڕێگەیە منداڵەکەت کوڕ دەبێت." 

 

دواتر ژنەکە بەهۆی ئازاری سەرییەوە پەنا دەباتە بەر نەخۆشخانە و چارەسەری بۆ دەکەن و بزمارەکە دەردەهیننن. 

 

دکتۆر حەیدەر خان کە پزیشکێکی نەخۆشخانەکەیە و چارەسەری ژنەکەی کردووە، ڕایگەیاندووە، "دوای ئەوەی تیشکمان بۆ گرت دەرکەوت بزمارەکە پێنج سانتیمەتر چووەتە سەری ژنەکەوە، بەڵام نەگەیشتبووە مێشکی." 

 

ئافرەتەکە دایکی سێ کچ بووە و بە منداڵی چوارەمی دووگیان بووە، هەربۆیە بۆ ئەوەی منداڵی چوارەمی کوڕ بێت، پەنای بردووەتە بەر ئەو کەسە و ئەو ڕێگەیەی هەڵبژاردووە.