ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە گەڕەکی عازەبان کەسێکی تەمەن 50 ساڵ کە شۆفێرە لە پەرلەمانی کوردستان کوژرا و تائێستا کەس لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (پێنجشەممە 10-2-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ئێوارە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی (عارەبان) نزیک مزگەوتی پاشا، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەشتنە شوێنی ڕووداو دەست کرا بەلێکۆڵینەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (دڵدار حمدامین مصطفی)، تەمەن (٥٠) ساڵ، شۆفێرە لە پەڕلەمانی کوردستان کوژراوە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەئێستادا تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن سەبارەت بە وەرگرتنی زانیاری لەسەر ڕووداوەکە و دەستگیر کردنی بکەری تاوانەکە."