گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

یەکێتی بڕیار لە دوو پێشنیازی بارزانی دەدات

2022.02.10 - 19:52
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی بڕیار لە دوو پێشنیازی بارزانی دەدات

ناس کورد- 

لەدوای کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بڕیارە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەسەر ئەو پرسە کۆببیتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانیش، بارزانی دوو پێشنیازی داوەتە هاوسەرۆکی یەکێتی و لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی تاووتوێی دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی "ناس کورد" لە کۆبوونەوە ئەمڕۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی، بارزانی پیشنیازی کردووە کە سەرجەم پۆستە وزارییەکانی کابینەی داهاتووی عێراق بۆ یەکێتی بێت لە بەرامبەردا پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ پارتی بێت. 

 

ناس کورد زانیویەتی، پێشنیازی دووەمی بارزانی کشانەوەی هەردوو کاندیدەکەی پارتی و یەکێتی و دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش بووە، بەڵام بافڵ تاڵەبانی هیچ وەڵامێکی پێشنیازەکانی نەداوەتەوە. 

 

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە "ناس کورد"ی وت، "بڕیارە بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی حزبەکەیدا کۆببێتەوە بۆ گەیشتن بە بڕیارێک سەبارەت بەو دوو پێشنیازە و دواتر بڕیار لەوبارەیەوە بدرێت. 

 

وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە