ناس کورد-
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و ھەڵبژاردنیش لەکاتی خۆیدا بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان (پێنجشەممە 10-2-2022) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، " لە کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان بە راشکاوانە سەرنج و بۆچونەکان لەسەر پرسی یاسای هەڵبژاردن خرانەروو، کە خاڵی ھاوبەش و خاڵی ناکۆکیشیان ھەبووە، لە ئێستادا بۆچونەکان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراون، خاڵی ھاوبەشیان زۆرە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لەوەدەکاتەوە یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکرێتەوە و ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت."
ڕاشیگەیاندووە، " لە دەستپێکردنەوەی وەرزی یاسادانان ئەو پڕۆژانەی ئامادەن دەخرێنە بەرنامەی کاری دانیشتنەکان، لە ئێستاشدا فراکسیۆنی یەکێتی پڕۆژەی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئامادەکردووە."