گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگاى سلێمانى لەسەر ’’فرۆشتنى بیناکەى’’ رونکردنەوە دەدات

2022.02.10 - 15:10
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاى سلێمانى لەسەر ’’فرۆشتنى بیناکەى’’ رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

دادگاى سلێمانى ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە کە باس لە فرۆشتنى  بینای دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دادگاى سلێمانى لەرونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "سكاڵا لەدژی هەر سایت و پەیج و ئاكاونت و دەزگایەكی راگەیاندن دەجوڵێنین كە ئەو هەواڵە ناڕاستەیان بڵاو كردووەتەوە".

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی ..

لە چەند پەیجێكی فەیسبووك و میدیای ئەلكترۆنیدا هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە گوایە بینای دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی فرۆشراوە.. ئێمە لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی وێڕای ئەوەی ئەو هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە بەدرۆ دەخەینەوە و ئەو جۆرە هەواڵ و نوسراوانە بە چەواشەكاری دەزانین كە مەبەستیان تێكدانی میزاجی هاووڵاتیان و شڵەژانی ئاشتی كۆمەڵایەتییە، بۆیە وەك سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سكاڵا لەدژی هەر سایت و پەیج و ئاكاونت و دەزگایەكی راگەیاندن دەجوڵێنین كە ئەو هەواڵە ناڕاستەیان بڵاو كردووەتەوە و ئیجرائاتی یاسایی توند و پێویستیان بەرامبەر دەگرینە بەر، تا پەندی لێوەربگیرێت و چیتر هاووڵاتیان لەخشتە نەبرێن و یاری بە میزاج و هەستیان نەكرێت.

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی