ناس کورد-
وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەى هەرێم یاداشتى لێکتێگەیشتنى لەگەڵ کۆمپانیاى دۆیچەبانى ئەڵمانى واژۆکرد بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى هێڵى شەمەندەفەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دانا عەبدولکەریم وەزیرى ئاوەدانکردنەوە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، دواى ساڵ و نیوێک گفتوگۆ یاداشتەکەیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە واژۆکردووە.
وتیشى هێشتا دیار نییە بودجەى پڕۆژەکە چەندە، بەڵام هەوڵدەدەن بەشێوازى وەبەرهێنان بێت و لەلایەن کۆمپانیاکانەوە دابین بکرێت.
دانا عەبدولکەریم باسى لەوەشکرد، دەیانەوێت پڕۆژەکە لەئاستى وڵاتانى پێشکەوتوو بێت، پڕۆژەکە سودى بۆ عێراق و وڵاتانى دراوسێش دەبێت.
بەپێی پلانى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە، هێڵی ئاسنینەکە هەمووشارەکان دەگرێتەوە و درێژییەکەی 915 کیلۆمەترە، بریارە لە قۆناغی یەکەمدا 620 کیلۆمەتر لە هێڵەکە تەواو بکرێت ولە قۆناغی دووەمدا 135 کیلۆمەترو لە قۆناغی سێهمیشدا 160 کیلۆمەتر تەواو بێت، تێچووی پرۆژەکەش بە ملیارێک دۆلار دەخەمڵێنرێت.
ماستەرپلانی هێڵی ئاسن لە ساڵی 2012 لایەن حکومەتی هەرێمەوە ئامادە کراوە,