گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانی گرتن و بانگهێشتكردن بۆ 65 بەرپرسی عێراق دەرچوو

2022.02.10 - 11:33
App store icon Play store icon Play store icon
فەرمانی گرتن و بانگهێشتكردن بۆ 65 بەرپرسی عێراق دەرچوو

ناس کورد-

دەستەى نەزاهەى عێراق رایگەیاند، مانگى رابردوو فەرمانی گرتن و بانگهێشتكردن بۆ 65 بەرپرسی عێراق دەرکراوە، دواى لێکۆڵینەوە لەچەند دۆسیەیەک لەلایەن دەستەکەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى دەستەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەناو ئەو کەسانەدا پێنج پەرلەمانتاری پێشوو، دوو وەزیر، بریكارێكی وەزیر، پارێزگارێك، چوار پارێزگاری پێشوو، 20 بەرێوەبەری گشتی كە 11 یان دەستبەكارن تێدایە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دۆسیەى ئەو کەسانە رەوانەى دادگا کراون بۆ بڕیاردان لەسەریان.