گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەرجێک بۆ وەرگرتنى کارتى ڤاکسین لابرا

2022.02.10 - 10:58
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجێک بۆ وەرگرتنى کارتى ڤاکسین لابرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى مەرجى بوونى پاسپۆرتى لابرد بۆ ئەو هاوڵاتییانەى کە دەیانەوێت کارتى ڤاکسین وەربگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێکى وەزارەتەکە کە ئاڕاستەى بەڕێوەبەرایەتییەکان کراوە و وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەمەودوا ئەو ھاوڵاتیانەی دوو ژەم ڤاکسینیان وەرگرتوە دەتوانن ناسنامەی کوتانی کۆرۆنا دەربھێنن بەبێ ئەوەی پاسپۆرتیان ھەبێت و لە بری ئەوە کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی بەکاردێت، بەڵام ئەم کارتە تەنھا بۆ ناوخۆ بەکاردێت و بۆ گەشتکردن کاری پێناکرێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوانەی ناسنامەی کوتانی کۆرۆنایان بۆ گەشت دەوێت ئەوا دەتوانن لەسەر پاسپۆرتەکەیان دەریبھێنن، بەو مەرجەی پاسپۆرتەکە بەسەر نەچوبێت.