گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

جۆرێکى نوێی ئۆمیکرۆن دەرکەوت؛ خێراتر بڵاودەبێتەوە

2022.02.10 - 09:40
App store icon Play store icon Play store icon
جۆرێکى نوێی ئۆمیکرۆن دەرکەوت؛ خێراتر بڵاودەبێتەوە

ناس کورد-

جۆرێکى نوێی ڤایرۆسى گۆڕاوى ئۆمیکرۆن لەدانیمارک و بەریتانیا بڵاوبووەتەوە کە تواناى بڵاوبوونەوەى خێراترە، بەڵام مەترسیدارتربوونى نەسەلمێنراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو جۆرە نوێیە ناوى لێنراوە (BA.2)، کە تا ئێستا ژمارەیەکى کەم تووشى بوون بەراورد بە ئۆمیکرۆن، ئەوەش بەپێی "سکاى نیوز".

  

بەپێی زانیارییەکانى ئاژانسى ئاسایشى تەندروستى بەریتانیا، ئەو جۆرە نوێیە تواناى بڵاوبوونەوەى هەیە بەشێوەیەکى خێراتر لە ئۆمیکرۆن، بەڵام زانایان دەڵێن هێشتا بەڵگە نییە کە ئاماژە بەوە بکات مەترسیدارترە لە ئۆمیکرۆن.

  

پەیمانگاى (Wellcome Sanger) کە نەخشەى دابەشبوونى کۆرۆنا لە بەریتانیا بڵاودەکاتەوە دەڵێت، ئەو جۆرە نوێیە لەئێستادا لە دەلتا بەربڵاوترە.