گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی دەیەوێت دەرگایەک بەرووی یەکێتیدا بکاتەوە

بارزانى و بافڵ تاڵەبانى ’’دوا بڕیار’’ لەسەر کێشەى سەرۆک کۆمار دەدەن

2022.02.10 - 08:52
App store icon Play store icon Play store icon
بارزانى و بافڵ تاڵەبانى ’’دوا بڕیار’’ لەسەر کێشەى سەرۆک کۆمار دەدەن

ناس کورد-

 

چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دوا بڕیار لەسەر کێشەى سەرۆک کۆمار بدەن و هەردوولا دوو کاندیدە سەرەکییەکەیان بکشێننەوە و لەسەر کاندیدێکى هاوبەش ڕێکبکەون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی " سپی " بڵاویکردووەتەوە، رۆژى چوار شەممە لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پرۆسەی سیاسی لە عێراق، نێچرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و کە جێگری سەرۆکی پارتیشە لەگەڵ قوباد تالەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆبۆتەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا زەمینە خۆشکراوە بۆ کۆبوونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی بۆ ئەوەی دوا بڕیاری خۆیان لەسەر کێشەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بدەن کە پشکی کوردە.

 

ئەو پەرەسەندانەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دێت کە بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی چوارشەممە لە پیرمام بەڕێوە چوو.

 

دەربارەی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی، بەپێی زانیارییەکانی پێگەکە، پارتی هەستی بەوە کردووە کە ئەگەر دادگای فیدراڵی رێگا بە هۆشیار زێباریش بدات کە لە کێبەرکێی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆماردا بمێنێتەوە، ئەگەرێکی لاوازە بەرامبەر بەرهەم ساڵح سەرکەوتن بە دەستبهێنێت، چونکە بەهۆی ئەو هەڵمەتە میدیایەی لەسەر هۆشیار زێباری بووەو، راگرتنی کاندیدکردنی لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە زحمەتە لەو کێبەرکێیەدا لەناو پەرلەمانی عێراق سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر بۆیە پارتی دەیەوێت هەنگاوێک بچێتە دواوەو دەرگایەک بەرووی یەکێتیدا بکاتەوە کە پارتی زێبارى بکشێنێتەوە، بەرامبەر ئەوەش یەکێتی بەرهەم ساڵح بکشێنێتەوەو، هەردوولا رێکبکەون لەسەر کاندیدێکی تر کە تارادەیەک نزیک بێت لە یەکێتی یەوە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانە گەر پێنج شەممە یەکێتی و پارتی رێکنەکەون لەسەر کشانەوەی کاندیدەکەیان، ئەوا پارتی لەماوەی ئەو سێ رۆژەدا کاندیدێکی تر پێشنیار دەکات بۆ کێبەرکێ لەگەڵ بەرهەم ساڵح و ئەگەری زۆر هەیە د. فواد حسێن وەزیری دەرەوەی ئێستای عێراق بێت.