ناس کورد-
چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان دەستپێشخەرییەکى سێ خاڵى راگەیاند بۆ رێککەوتن لەسەر پێکهێنانى حکومەت و کوتلەى زۆرینە و پێوەرەکانى دیاریکردنى سەرۆک وەزیران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەدەستپێشخەرییەکەدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، چوارچێوەى هەماهەنگى داواى لەسەرجەم هێز وکەسایەتییەکان کردووە قۆناغێکى نوێ دەستپێبکەن بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆ و دیاریکردنى سەرۆکایەتییەکان.
ئاماژەى بەوەشکردووە، دواى شیکردنەوەکەى دادگاى فیدراڵى لەبارەى خشتەى کاتى پەیوەست بە کوتلەى زۆرینەوە، کە وادەیەکى زیاترى پێداون لەو بارەیەوە پێویستە لایەنەکان گفتوگۆ بکەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر کوتلەى گەورە.
لەدەستپێشخەرییەکەدا چوارچێوەى هەماهەنگى هەروەها داواى رێککەوتنى گەورەترین کوتلەى کردووە لەسەر پێوەرەکانى دیاریکردنى سەرۆک وەزیرانێکى بەهێز و شارەزاو پێکهێنانى کابینەى حکومەت.