ناس کورد-
پۆلیسى زاخۆ رایگەیاند، تۆمەتبارێک دواى دەرکردنى بڕیارى دەستگیرکردنى لە باڵەخانەیەکەوە خۆى فڕێداوەتە خوارەوە و گیانى لەدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تۆمەتبارێک بەناوى (ھ.م.ھ) تەمەن ٤٥ ساڵ کاتژمێر ١٠ى ئەمشەو لە باڵەخانەیەکەوە خۆى فڕێداوەتە خوارەوە و کەوتووەتە سەر ئۆتۆمبێلێک و برینداربووە، دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو کەسە دواى ئەوەى زانیویەتى بەپێی ماددەى ٤٥٦ لەلایەن دادگاوە فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرکراوە و پۆلیس ویستویەتى دەستگیرى بکات، خۆى فڕێداوەتە خوارەوە.