ناس کورد-
هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند بەهۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێکەوە شەش ئەندامى خێزانێک برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى هاتوچۆ، رووداوەکە لەسەر ڕێگای هەولێر خەبات لەنزیک مەفرەقی تۆبزاوە روویداوە، هیۆندایەکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەدەرەنجامی ڕوداوەکە شەش کەس کەئەندامی یەک خێزان بوون زامدار بوون، زیانێکی زۆری مادیش بەر ئوتومبێلەکە و ڕێگاوبانەکە کەوت.