گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى کار رونکردنەوە لەسەر زیادکردنى کرێی کرێکاری ناکارامە دەدات

2022.02.09 - 22:35
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى کار رونکردنەوە لەسەر زیادکردنى کرێی کرێکاری ناکارامە دەدات

ناس کورد-

 

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم رایگەیاند، کرێکاری ناکارامە کەبڕیاردراوە کرێى کارکردنیان زیاد بکرێت دەستەواژەیەکی یاساییە بۆ ئەو کرێکارانەی کە هیچ پسپۆڕی و بڕوانامەیەکیان نییە و یەکەم جاریانە کارێک دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رونکردنەوەیەکى وەزارەتەکە کەدەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن ئەوەی بە کاتژمێر کار بکات کەمتر وەردەگرێت لەوانەی بە مانگانە کار دەکەن ڕێک پێچەوانەکەی ڕاستە، چونکە بە پێی یاسای کار کاتی کارکردنی کرێکار بۆ یەک هەفتە  ٤۸ کاتژمێرە.

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

دوابەدوای زیاد کردنی کرێی کرێکاری ناکارامە مانگانە لە ۲۸٥ هەزاردینارەوە بۆ ۳٥٠ هەزار دینار و کرێی یەک سەعات کارکردن لە ۱٥٠٠ دینارەوە بۆ ۲٥٠٠ دینار کۆمەڵێک سایت و پەیجی بێ دایک و باوک کەوتونەتە چاواشەکردنی

هاونیشتیمانیانی خۆشەویست وکرێکارانی ئازیز بۆیە بە پێویستمان زانی بە چەند خاڵێک ئەم چەواشەکاریانە ڕاست بکەینەوە:

 

۱/بە پێی ماددەی ٤٦ ی یاسای ژمارە ۷۱ ی ساڵی ۱۹۸۷  هەموو دوو ساڵ جارێک بەڕێکارێکی تایبەت و لە ڕێگای لیژنەی تایبەتمەندەوە کرێی کرێکاری ناکارامە دەخەمڵێنرێت و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکات بۆ پەسەند کردنی

۲/کرێکاری ناکارامە دەستەواژەیەکی یاساییە بۆ ئەو کرێکارانەی کە هیچ پسپۆڕی و بڕوانامەیەکیان نیە و یەکەم جاریانە کارێک دەکەن ، بە واتایەکی تر ئەم کرێ زیاد کردنە هەموو ئەو کرێکارانە ناگرێتەوە کە کە شارەزایی و پسپۆڕی تایبەت و کاری قورسی وەک بیناسازی و ئەوانی تر ئەکەن

۳/پێشتر کرێی مانگانەی کرێکاری ناکارامە ۲۸٥ هەزار دینار بوو ئێمە زیادمان کردوە بۆ ۳٥٠ هەزار دینار بەپێی بەدواداچونەکانی ئێمە زۆربەی کرێکارانی ناکارامە زۆر کەمتریش لە ۲۸٥ هەزار دیناریان پێدراوە

٤/پێشتر کرێی یەک کاتژمێری  کاری کرێکاری ناکارامە تەنیا ۱٥٠٠ دینار بوو ئێستا بەرزکراوەتەوە بۆ ۲٥٠٠دینار

٥/ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن ئەوەی بە سەعات کار بکات کەمتر وەردەگرێت لەوانەی بە مانگانە کار دەکەن ڕێک پێچەوانەکەی ڕاستە  چونکە بە پێی یاسای کار کاتی کارکردنی کرێکاربۆ یەک هەفتە  ٤۸ سەعاتە

٦/ ئێمەین لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی کرێکارانین ، ئاگادارین زۆر بەی شوێنکارەکان   کرێیەکی زۆر کەمتر لەو بڕانەی سەرەوە ئەدەنە کر ێکار

۷/بە دڵنیاییەوە هەندێ خاوەنکار و بازرگانی چاوچنۆک ئەم بڕیارانەیان پێناخۆشە  هەر ئەوانیشن لەپشت ئەم هەڵمەتەوە بەڵام هەموولایەک دڵنیا ئەکەینەوە کە پارێزەری مافەکانی کرێکارانین.

 

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەلایەتی