گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو تۆمەتبار

کەسێک لەگەرمیان لەبەردەرگاى ماڵەکەى بەتاپڕ کوژرا

2022.02.09 - 21:54
App store icon Play store icon Play store icon
کەسێک لەگەرمیان لەبەردەرگاى ماڵەکەى بەتاپڕ کوژرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى گەرمیان رایگەیاند، کەسێک بەتاپڕ کوژراوە و کەسوکاری دەڵێن بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە کوژراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( خ - ف - ع ) لەدایکبووی 1985 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەوە گیانی لەدەستدابوو.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "بەوتەی کەسوکاری کێشەی کۆمەڵایەتیان لەگەڵ دوو هاوڵاتی هەبووەو ئێوارەی ئەمڕۆ لەپێش دەرگای ماڵی خۆمان بەچەکی تاپڕ تەقەیان لەناوبراو کردوەو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".

 

پۆلیس دەڵێت لەسەر سکاڵای کەسوکاری دادوەر بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دوو تۆمەتبار دەرکراوە.