ناس کورد-
تەندروستى سلێمانى وەرگرتنى ڤاکسینى کردە مەرج بۆ تازەکردنەوەى مۆڵەتى خاوەنکارەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، لە بەرواری ( ١٠ - ٢ - ٢٠٢٢ ) بەدواوە هەر خاوەن کارو بازرگانێک پێویستە لە کاتی سەردانیکردن و ڕایکردنی مامەڵە و دەرهێنان و تازە کردنەوەی مۆڵەت وناسنامەی تەندروستی لەبەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی بەشی چاودێری تەندروستی پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان ببن و کاتی ڤاکسینیان پێ بێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، بەپێچەوانەوە هەر خاوەن کار و بازرگانێک کارتی ڤاکسینی پێ نەبێت مامەڵەکانی ڕای ناکرێت و مۆڵەتی کاری بۆ نوێ ناکرێتەوە.