گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’یەکێکیان هەڵگری ناسنامەی دژە تیرۆرە’’

پۆلیسى نەوت و گاز گروپێکى بەتۆمەتى کونکردنى بۆرى نەوت دەستگیرکرد

2022.02.09 - 20:10
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى نەوت و گاز گروپێکى بەتۆمەتى کونکردنى بۆرى نەوت دەستگیرکرد

ناس کورد-

 

پۆلیسى نەوت و گازى هەرێم دەستگیرکردنى گروپێکى بەتۆمەتى کونکردنى بۆرى نەوت راگەیاند و دەڵێت، یەکێک لە ئەندامانى گروپەکە هەڵگری ناسنامەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری سلێمانییە، تا ئێستا دژە تیرۆر لەو بارەیەوە رونکردنەوەى نەداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیسى نەوت و گاز کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، گروپەکە کە لە سێ کەس پێکهاتوون شەو (8 لەسەر 9-2-2022) کاتژمێر (01:30)ـی شەو دەستگیرکراون کە بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانیان کونکردبوو، لكاندبوویان به‌ سۆندەیەکەوە، پاشان بە تانکەر نەوتەکەیان بار کردبوو.



ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

دوێنێ شەو (8 لەسەر 9-2-2022) کاتژمێر (01:30)ـی شەو هێزەکانمان توانیان گروپێکی دزی نەوت و کونکردنی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر، ناحیەی قوشتەپە، گوندی دۆڵەزە دەستگیربکەن.

 

تاوانباران راستەوخۆ لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە 3 کەسی بە رەگەز کورد و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تانکەر جۆری ئیسکانیا هەڵگری تابلۆی (عێراق/سلێمانی)ـیدا گیرا، کە بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانیان کونکردبوو، لكاندبوویان به‌ سۆندەیەکەوە، پاشان بە تانکەر نەوتەکەیان بار کردبوو.

 

یەکێک لە تاوانباران هەڵگری ناسنامەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری سلێمانییە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و رادەستی دادگای تایبەتمەند کران.

هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هێزەکانمان هەمیشە لە ئامادەباشی دان بۆ رێگریکردن لە دزینی سەرچاوەی داهات و سامانی ئابووری هەرێمی کوردستان.