گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەکەى دیاریکرد

دادگاى فیدراڵى بڕیار لەسەر کەیسەکەى زێبارى دەدات

2022.02.09 - 19:03
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاى فیدراڵى بڕیار لەسەر کەیسەکەى زێبارى دەدات

ناس کورد-

دادگاى فیدراڵى عێراق رۆژى یەکشەممەى داهاتووى دیاریکرد بۆ تاوتوێکردنى سکاڵاى دژ بە کاندیدکردنى هۆشیار زێبارى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى دادگا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دادگا رۆژى یەکشەممە تاوتوێی سکاڵاى دژى پەسەندکردنى کاندیدکردنى هۆشیار زێبارى دەکات بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار.


رۆژى (6-2-2022) لەدوای سکاڵای چوار پەرلەمانتار کە سیانیان یەکێتین و ئەوی تریان سەربەخۆیە، دادگای فیدڕاڵی ڕێکارەکانی کاندیدبوونی هۆشیار زێباری ڕاگرت بەوپێیەی مەرجەکانی "باشی ناوبانگ و ڕاساڵی" تێدا نییە.