گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێداویستى تورکیا و ئەوروپا پڕدەکاتەوە

دانا غاز باسى هەناردەکردنى غازى هەرێم بۆ تورکیا دەکات

2022.02.09 - 18:28
App store icon Play store icon Play store icon
دانا غاز باسى هەناردەکردنى غازى هەرێم بۆ تورکیا دەکات

ناس کورد-

 

کۆمپانیاى دانا غاز رایگەیاند، بەستنەوەى غازى هەرێم بە تورکیاوە هەوڵێکى کەمى دەوێت و بەرهەمى غازى چەمچەماڵ جگە لە پێداویستى هەرێم و عێراق دەتوانێت پێداویستی توركیا و یەكێتی ئەوروپاش پڕبکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پاتریك ئەلمان بەڕێوەبەرى کۆمپانیاکە بە پێگەى "spglobal" ى راگەیاندووە، لەگەڵ حکومەتى هەرێم لە گفتوگۆدان بۆ فراوانکردنى کێڵگە کۆرمۆرى چەمچەماڵ بۆ زیادکردنى بەرهەمهێنانى 250 ملیۆن پێ سێجا غاز، تا ئاستى بەرهەمهێنانى غاز تا سێ ساڵى دیکە بگەیەنرێتە 950 ملیۆن پێ سێجا.

 

وتیشى بەهەوڵێکى کەم دەتوانن سیستەمى غاز بە تورکیا ببەستەوە، چونکە ئەو وڵاتە پێشتر هێڵى غازى تا سەر سنور راکێشاوە.

 

بەوتەى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاکە، جگە لە پێداویستى هەرێم و عێراق بەرهەمى غاز لەکێڵگە کۆرمۆرى چەمچەماڵ دەتوانێت پێداویستی توركیا و یەكێتی ئەوروپا پڕبکاتەوە.