گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارەى سێ ساڵى جوتیارانى هەرێم خەرجدەکرێت

2022.02.09 - 16:41
App store icon Play store icon Play store icon
پارەى سێ ساڵى جوتیارانى هەرێم خەرجدەکرێت

 

ناس کورد-

 

نوێنەرى حکومەتى هەرێم لەبەغدا و وەزیرى بازرگانى عێراق جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرى کۆتایی کێشەى خەرجکردنى پارەى سێ ساڵى جوتیارانى هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فارس عیسا لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردوە، لەبەغدا سەردانی علاء احمد الجبوری وەزیری بازرگانی حکومەتی فیدراڵی کردووە و لە دانیشتنێکدا جەختی لە خەرجکردنی مافی دارایی  ساڵانی 2014-2015-2016 جوتیارانی هەرێمی کوردستان کرد.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەکۆبوونەوەکەدا جەختیان کردەوە لە کۆتایی ھێنانی ئەم کێشەیە لە رێگای چەسپاندنی بڕە پارەی ماوە لە پڕۆژە یاسای  ساڵی 2022 و بە نوسراو ئەم پێشنیازە بەرز بکرێتەوە بۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی.