ناس کورد-
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لە سبەینێوە شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دوو ڕۆژ دەخایەنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار، کەشناسی دیاریی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (9-2-2022) دەڵێت، سبەینێ پێنجشەممە ھەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەراست و لەگەڵ ھاتنی برێک شێی دەریای سوور شەپۆلێکی پچر پچر و مامناوەندی بارانبارین لەکاتەکانی بەیانیەوە ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە وە لەناوچە شاخاویە سنوریەکاندا بەفر دەبارێت.
دەشڵێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرای با لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری گەرمیان و پارێزگای کەرکوکدا بە خێرای 15 بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا کە ئەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لەم ناوچانەدا، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە ڕێژەی 2 تا 3 پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە.
ئەو کەشناسە پێشبینیشی کردووە کە "کاریگەری شێ و پاشماوەی ئەم شەپۆلە لە ڕۆژی ھەینیدا لەسەر ناوچەکە بەردەوامی ئەبێت بەتایبەت لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارەدا ئەگەری چربوونەوەی ھەورەکان ئەبێت بە شێوەی چالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە باران بەشێوەی کەشی بەھارەی لەناوچەی جیاجیادا لەھەندێ ناوچەش ئەگەری بارینی تەرزە ئەبێت، لە کاتەکانی شەودا بەیەکجاری کۆتای پێدێت و کەش ئاسای ئەبێتەوە".