گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ڕۆژانە هەرێم چەند بەرمیل نەوت هەناردە دەکات؟

2019.07.17 - 15:52
ڕۆژانە هەرێم چەند بەرمیل نەوت هەناردە دەکات؟
ناس کورد- شارەزایەکى ئابورى عێراقى ئاشکراى کرد، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 550 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، لەگەڵ 80 هەزار بەرمیل نەوتى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم. . فایەق دەباس، شارەزا لە بوارى نەوەت، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەپێى بەڵگەنامەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەرێمی کوردستان لە ئێستادا 550 هەزار بەرمیل نەوت دەردەهێنێت، هەروەها 50 هەزار بەرمیل نەوتیش لە ناوچە کێشەلەسەرەکان دەردەهێنێت". . ئەو شارەزا عێراقییە، ئاماژەى بەوەشکرد، لە ئێستادا بلۆکەکانی نەوتی کەرکوک لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقیدایە، بەڵام ڕێککەوتنێکی "تەمومژاوی" لەنێوان حکومەتی هەرێم و عێراقدا هەیە، ڕۆژانە لەو بیرە نەوتییانەى کەرکوکیش نزیکەی 30 هەزار بەرمیل نەوت دەگوێزرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان. . سەبارەت بەو بیرە نەوتییانەى هەرێم نەوتى لێدەردەهێنێت، ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان لە ئێستادا لە بیرە نەوتییەکانی پارێزگای نەینەوا و سەڵاحەدین نەوت دەردەهێنێت. . هەرێمى کوردستان لەڕێى بۆڕى نەوتى هەرێم بۆ تورکیا، لە بەندەرى جەیهانى ئەو وڵاتەوە نەوت هەناردەى بازاڕەکانى جیهان دەکات. . .