گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چەند سەنتەرێکی مەساج لە هەولێر داخران ’’چونکە لەشفرۆشی تێدا کراوە’’

2022.02.09 - 12:33
App store icon Play store icon Play store icon
چەند سەنتەرێکی مەساج لە هەولێر داخران ’’چونکە لەشفرۆشی تێدا کراوە’’

ناس كورد-

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگاکە چەند سەنتەرێكی مەساجیان داخست دوای ئەوەی دەركەوت "بەشێك لەو شوێنانە كاری لەشفرۆشی تێدا کراوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەكانی قایمقامییەت ئەمڕۆ چوارشەممە (9-2-2022) ناكاودا سەردانی چەند سەنتەرێكی مەساجیان کرد  و دواتر 16 شوێن داخران.


بە وتەی لیژنەکان، لە زۆربەی شوێنەكان كاری لەشفرۆشی كراوە، ئەوەش هۆكارێكی سەرەكی بووە بۆ داخستنیان، هەڵمەتەكەش بەردەوام دەبێ.

 

دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر ڕاگەیاند، ئەو كارانەی لە مەساجەكان دەكرێن مەترسیدارن و دەبنە هۆی نەخۆشی، بەهۆی كارە نەشیاوەكان نەخۆشی بڵاو دەبێتەوە.

 

وتیشی، لەو سەنتەرانە زۆربەی كارمەندەكان بیانین و كارتی تەندروستییان نییە یان بەسەرچووە، لیژنەكانی تەندروستی بەردەوام دەبن لە چاودێریی ئەم شوێنانە.