گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی لەبارەى کاندیدکردنی کەسێکی تر و مانەوەى هۆشیار زێباری بڕیاری دا

2022.02.09 - 12:09
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی لەبارەى کاندیدکردنی کەسێکی تر و مانەوەى هۆشیار زێباری بڕیاری دا

ناس کورد-

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، تاکە کاندیدی پارتی تا ئێستا ھەر ھۆشیار زێباریە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و لە پێشبڕکێ دەمێنێتەوە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤیان سەبری لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی (9-2-2022) وتی، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر کاندیدی پارتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق بدات و ڕایگەیاند، "دڵنیاین لە پاکی کاندیدی خۆمان و بڕیارەکەی دادگاش ھەڵدەگیرێت."

 

ئەوە لەکاتێکدا ئەمرۆ چەند میدیایەکی عێراقی و کوردی باسیان لەوەکرد کە پارتی هۆشیار زێباری دەکشێنێتەوە و فواد حسێن کە ئێستا وەزیری دەرەوەی عێراق کاندید دەکات بۆ پۆستەکە.

 

ڤیان سەبری وتیشی، "ئەو بڕیارە کاتیەی لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە لەبارەی کاندیدبوونی ھۆشیار زێباری دەرکراوە ھەڵدەگیرێت، دڵنیاین لەوەی کاندیدی پارتی ھیچ کێشەیەکی یاسایی نیە و ئەوەی بەرامبەری کراوە زیاتر سیاسیە، لەبەر ئەوەش دادگا پرسەکە یەکلا دەکاتەوە."

 

جەختیکردەوە کە "تاکە کاندیدی پارتی تا ئێستا ھەر ھۆشیار زێباریە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و لە پێشبڕکێ دەمێنێتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار."

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وتیشی، "ئێمە لەنێو پڕۆسەی دیاریکردنی سەرۆککۆمارداین و ھەر کاتێک بڕیاری کاتی لەسەر کاندیدی ئێمە ھەڵگیرا لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەوکات پارتی بڕیاری خۆی دەدات لەنێو ھۆڵی پەرلەمان بۆ دانوستان و دەمانبینن."