گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی بەجیا كۆدەبنەوە

2022.02.09 - 10:40
App store icon Play store icon Play store icon
هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی بەجیا كۆدەبنەوە

ناس كورد-

بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی لە هەولێر و مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە سلێمانی كۆببنەوە بۆ تاوتوێكردنی پرسی سەرۆككۆماری عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی زانیارییەكانی ”ناس كورد” كە لە دوو سەرچاوەوە وەریگرتووە (9-2-2022)، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لە پیرمام مەكتەبی سیاسیی پارتی بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی دەبێت و تەوەری سەرەكیش كاندیدی سەرۆككۆماری عێراقە.

 

هاوكات سەرچاوەیەكی تر ڕایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دەكات لە سلێمانی و هەمان پرسی تاوتوێ دەكات.

 

ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ پەرلەمانی عێراق جارێی تر دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار كردەوە دوای ئەوەی پەرلەمان سەركەوتوو نەبوو لە گرێدانی كوبوونەوەی 7ی شوبات بەهۆی ڕێكنەكەوتن لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستەكە و تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی.