ناس كورد-
لە قەزای كۆیە ژنێك درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كۆیە تایبەت بە ”ناس كورد”ی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (9-2-2022) ژنێك كە موالیدی (1996)ـە لە هەولێرەوە گەیشتووەتە كۆیە، لە گەڕەكی ئازادی لەلایەن چەكدارێكی دەمامكدارەوە تەقەی لێكراوە و كوژراوە.
وتیشی، ژنەكە ناوی (پ. خ.)ـە و ماوەی دوو ساڵە لە شێڵتەری هەولێردا بووە، ماوەیەكە لە مێردەكەی جیابووتەوە و منداڵێكیشی هەیە.
باسی لەوەشکرد کە لەکاتی دابەزینی ژنەکەدا لە تەکسی دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و 12 گولـلەی بەرکەوتووە.
ئەوەشی ئاشکراکرد کە ئەو ژنە دوو سکاڵای یاسایی بە تۆمەتی دزیکردن لەسەرە.