ناس كورد-
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕەتیكردەوە هیچ بڕیارێكی دابێت بۆ سەپاندنی حیجاب بۆ خوێندكارانی كچ لە قوتابخانەكاندا و جەخت دەكاتەوەكە ئەوە كاری ئەو وەزارەتە نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەیدەر فاروق، وتەبێژی وەزارەتەكە لە ڕوونكردنەوەیەكدا (9-2-2022) وتی، ”وەزارەت هیچ بڕیار و. ڕێكارێكی نەناردووە بۆ قوتابخانەكان لەبارەی سەپاندنی حیجاب ۆ كچە خوێندكاران.”
جەختیكردەوە كە ”ئەو بابەتە دەكەوێتە چوارچێوەی ئازادی تاكەكەسی و خێزانەكانیان، ئیدارەی قوتابخانەكان تەنها دەتوانن ڕەنگ و شێوازی یەكپۆشی دیاری بكەن بە مەرجێك لەگەڵ حەزی خوێندكار بگونجێت.”
حەیدەر فاروق وتیشی، ”سەپاندنی حیجاب كاری وەزارەتی پەروەردە نییە و مافیشی نییە خوێندكارانی ناچار بكات بە پۆشینی حیجاب یاخود لابردنی.”